رێگە بە گەشتیاری ئێرانی نادرێت بێنە خاكی عیراقەوە


وێستگە نیوز-
بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوە كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد كە رێگە نادرێت هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی بە شێوەیەكی راستەوخۆ بێنە خاكی عیراقەوە.

لە نوسراوێكدا كە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاراستەی كردووە، دەڵێت لە مێژووی دەركردنی ئەم نوسراوەوە كە 20/2/2020ە دەبێت كار بە بەخشینی ڤیزای عیراقی بە گەشتیارانی ئێران راگیرێت .

ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی تەندروستی پێشتر بڕیارێكی لەو جۆرەی بە گرنگ زانی بوو پاش بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران.

دوێنێ بەهۆی كۆرۆنا لە ئێران دوو كەس گیانیان لە دەستدا و هەروەها سێ حاڵەتی دیكەی نوێ تۆماركراون و گومان دەكرێت رێژەیەكی زیاتر تووش بوو بن.

د.ح
 


PM:05:46:20/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 4584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو