لە تاران بەهۆی ترس لە كۆرۆنا وێستگەیەكی میترۆ چۆڵ دەكرێت


وێستگە نیوز-
بەرپرسانی ئێران ئاشكرایانكرد كە وێستگەیەكی میترۆ لە شاری تاران چۆڵ كراوە بەهۆی ئەوەی گومان لە گەشتیارێكی ئەڵمانی كراوە كە تووشی كۆرۆنا بووە.

بەڕێوەبەرایەتی شەمەندەفەری میترۆ لە تاران رایگەیاند وێستگەی "شۆش" كە دەكەوێت باشووری شارەكە رووداوێكی تێدا تۆمار كراوە كە گومان دەبرێت كەسەكە تووشی كۆرۆنا بوو بێت، ئاشكراشیكرد كە بە خێرایی نەخۆشەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و وێستگەكە بە باشی پاكردنەوەی بۆ ئەنجامدراوە.

بە پێی زانیاریاكی ئەو سەرچاوە، گەشتیارەكە بینراوە كە نەخۆشەوە و لە دۆخێكی خراپدایە هەروەها بە شێویەكی زۆر تف لەسەر زەوییەكە رۆدەكات.

ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت كە دوێنێ دوو كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا و چەند حاڵەتێكی نوێش تۆماركراوە.

د.ح
 


PM:05:17:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت