شارەوانیی سلێمانی ئامادەكاری بۆ فێستیڤاڵی نەورۆز دەكات


وێستگە نیوز-
ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی و رێكخراوی كولتوور، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نەورۆز كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان كردەوە بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نەورۆز، بەشێوەیەك شایستەی نەورۆز بێت.

لە راگەیەندراوێكدا شارەوانی سلێمانی ئاشكرایكرد كە "ئەمەش لەكاتێكدایە لە پلانی گەشتوگوزاری بۆ ساڵی 2020 بایەخێكی زۆر بە جەژنی نەورۆز دراوە وەك جەژنێكی نەتەوەیی كە دەكرێت بەشێوەیەكی فراوانتر پێشوازی نەورۆز بكرێت بە سازدانی فێستیڤاڵ و كۆڕ و ئاهەنگی جۆراوجۆر".

بە پێی راگەیەندراوەكە "ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/2/2020 تۆڕی كۆمەڵەی ڕێكخراوی كولتوور و ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نەورۆز، بەشێوەیەك كە شایستەی یادكردنەوەی نەورۆز بێت، هاوكات ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانیش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ سازدانی فێستیڤاڵەكە، هاوكات ئامادەیی هەماهەنگی و هەر جۆرە هاوكاریكردنێكی رێكخراوەكەی دەربڕی بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە پێشوازی لەو بۆنە نەتەوەییە بكرێت".

ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هاتنی وەرزی بەهار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوكاری پێشكەش بەو لایەنانە دەكات كە دەیانەوێ ئاهەنگی فێستیڤاڵی نەورۆز ساز بكەن، ئەوەش وەك هێشتنەوەی زیندووێتی ئەو جەژنە و ڕەخساندنی كەشێكی دڵخۆشی بۆ تەواوی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و هەموو ئەو میوانانەی سەردانی فێستیڤاڵەكە دەكەن.
د.ح
 


PM:04:46:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت