توركیا و ئۆپۆزسیۆن دژە هێرشیان دژ بە سوپای سوریا دەستپێكرد


وێستگە نیوز-
لە شاری ئیدلیبی باكووری سوریا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە هاوكاری تانك و زرێپۆش و هێزە كۆماندۆكانی توركیا دژە هێرشیان دەستپێكرد بۆ گرتنەوەی شاری سەراقیب.


ئاژانسی سپۆتینگی روسی ئاشكرایكرد كە سوپای توركیا و چەكدارە سورییەكانی لایەنگری دەستیان بە هێرش كردووە بۆ سەر بنكەكانی سوپای سوریا لە گوندی نەیرب سەر بە شاری سەراقیب.

هاوكات بە پێی ڤیدیۆیەك كە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاوی كردۆتەوە گوندی نەیرەب كە بە شێونێكی گرنگ دادەنرێت لەلایەن هێزەكانیانەوە لەگەڵ توركیا كۆنترۆڵ كراوە، ئاژانسی سانای سوریش رایگەیاند كە هێزەكانیان توانیویانەی هێرشێكی چەكدارەكان و توركیا بەرپەرچ بداتەوە.


ئەم هێرشەی توركیا بۆ سەر سوپای سوریا لە دوای ئەوە دێت دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەڕەشەی دەستپێكردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كرد و رایگەیاند باجەكەی هەرچییەك بێت ئاشتی لە ئیدلیب دەسەپێنن.

د.ح
 


PM:03:36:20/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت