پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كریت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ تانیا کفری
شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی شاهۆ حسین، راوێژكاری وه‌زیر بۆ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌دیدارێكدا به‌ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و نوێنه‌ری چه‌ند كۆمپانیاییه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی بواری كاره‌با كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه خستویه‌تیه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: پرۆژه‌كه سوود له‌غازی سروشتی كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌سیره ده‌بینێت كه ئێستا به‌فیڕۆده‌چێت و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێبكرێت و توانای به‌رهه‌مهێنانی 165 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه.
PM:03:02:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت