دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران
دوو تۆمەتبارەکە.. فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
بهڕێوهبهری پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، به تۆمهتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان دوو تۆمهتباریان دهستگیر كرد.
دلێر نهجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی چەند رووداوێكی دزی، هێزەكانی پۆلیس توانییان دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێك و دوو تۆمەتبار و ئەو پێداویستیانەدا بگرن كە تاوانەكەیان پێ ئەنجام دراوە.
روونیشی كردەوە: ئەم دوو تۆمەتبارە لە دەرەوەی شاری هەولێر هاتوون بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دوای دەستگیركردنیشیان دانیان بە ئەنجامدانی پێنج تاوانی دیكەی دزیكردندا ناوە.
هەروەك راشیگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەنەوە، هەر كەسێك دزیی لێ كراوە بەو ئۆتۆمبێلەی كە لە وێنەكاندا دیارە، سەردانی نزیكترین نووسینگە و بنكەی پۆلیس بكەن و داوای یاساییان لەسەر تۆمار بكەن ئەو بەڵگە و وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی كە تاوانەكە دەخاتەڕوو، لەگەڵ خۆیان ببەن.
عەمید دلێر نجاڕ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو دوو تۆمەتبارە پەڕاویان بۆ رێكخراوە لەگەڵ هەموو ئەو بەڵگانەی كە دان بە تاوانەكانیاندا دەنێن، پێشكەشی دادوەری لێكۆڵینەوە كران و بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراق، بەند كراون.
هــ. ر
PM:12:48:20/02/2020
ئهم بابهته 1248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت