یه‌كێكی تر له هه‌شت فڕێندراوه‌كه‌ی قه‌ره‌ته‌په ئازاد كرا
منیر عەلی.. گەنجە ئازاد کراوەکە
وێستگه نیوز ـ تانیا کفری
یەکێکی تر لە هەشت فڕێندراوەکەی مانگی رابردووی سەر رێگەی قەرەتەپە- جەبارە بەرامبەر بە 50 هەزار دۆلار ئازادکرا.
پاش ئەوەی مانگی رابردوو لە سەر رەێگەی قەرەتەپە _ جەبارە، هەشت کەس لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە رفێندران، دوێنێ چوارشه‌ممه 19ی شوباتی 2019، کەسێکی دیکەیان ئازادکرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئەو کەسەی ئازاد كراوه ناوی منیر عەلی یە و دانیشتووی خانەقینە، بەرامبەر بە 50 هەزار دۆلار ئازادکراوە".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه لەو هەشت کەسەی فڕێندرابوون چوار کەسیان ماونەتەوە و لە ئێستادا لە بەرزاییەکانی نێوان دوزخورماتوو و کفریدان، چەکدارەکان لەگەڵ کەسوکاری فڕێندراوەکاندا قسەیان کردووە و بەرامبەر بە ئازادکردنیان داوای پارەیان کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، دوو کەسی تر لە فڕێندراوەکان لە بەرامبەر 70 هەزار دۆلاردا ئازادکران.
ئێواره‌ی 30ی کانوونی دووەمی 2020، له نزیك ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په هه‌شت هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه فڕێنران، هه‌مان شه‌و یه‌كێكیان كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك قه‌ره‌ته‌په فڕێدرا.
AM:08:57:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت