رانیە.. سێ کەس بەتۆمەتی دزینی كارتی مۆبایل و ئینتهرنێت دەستگیرکران
فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین
وێستگە نیوز ـ
پۆلیسی راپهڕین رایگهیاند، سێ كهسیان به تۆمهتی دزینی كارتی مۆبایل و ئینتهرنێت دهستگیر كردووه، ئهمهش دوای ئهوهی خاوهن ماركێتهكه سكاڵای تۆمار كردووه.
پۆلیسی راپهڕین له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد: پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیەک کە بە وتەی خۆی پارە و ژمارەیەک کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتی لە مارکێتەکەی دیار نەماوە، هێزەکانیان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی رانیە (مکافحە) دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردو دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری ورد سێ کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن لەو مارکێتە دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان و بەوتەی خۆیان لە مارکێتی تریش دزیان کردووە.
راشیگهیاند: هاوکات دەستیش گیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل و بڕێک پارە، تەمەنی تۆمەتبارەکان لە نێوان 18 بۆ 21 ساڵ دەبێت و بە ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی بەند کراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هــ. ر
AM:08:25:20/02/2020
ئهم بابهته 3476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت