وەزارەتی کارەبا بڕیارێکی دەرکرد


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ ته‌مویلكردنی رێژه‌ی سه‌دا هه‌شتی داهاتی كاره‌با بۆ ژمێریاری ره‌وان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی كاره‌با له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان.


لەبڕیارێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020، دەرچووە و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبای حكومه‌تی هه‌رێم دەسەڵاتی تەمویلكردنی رێژەی لە 8%ی لەداهاتی كارەبای بۆ ژمێریاری رەوان (حساب الجاری) داوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكان و لەرێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، "بەمەش لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی وەزارەتی كاره‌با و بەڕێوەبەرانی قەزاكان دەتوانن بەشێوەیەكی كاراترو بێ رۆتین و دواخستن ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكەن كە بۆ هاوڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێكردنیدا پێویستی بەمۆركێكی خێرایی هەیە"، وه‌زاره‌تی كاره‌با وای نووسیوه‌.

هــ. ر


PM:10:12:19/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 9700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو