ئێران.. دوو كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی لە شاری قوم ئەمڕۆ هەواڵی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکرایەوە، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.


کیانوش جەهانپور، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە رێوشوێنی توندیان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە  گرتووەتەبەر.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد رەزا قەدیر، سەرۆکی‌ زانکۆی‌ پزیشکی‌ قوم رایگەیاند: ئەو دوو کەسەی‌ توشبووی‌ کۆرۆنای نوێ بوون بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، "لە دوو رۆژی رابردوودا، کۆمەڵێک حاڵەتی گوماناویمان هەبوو، دواتر بۆمان دەرکەوت کە بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان بۆ یەکەمجار لە ئێراندا دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنای COVID-19 لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە شاری و هانی چین سەری هەڵدا و تەشەنەی کرد، لەو کاتەشەوە تا ئێستا بەپێی دوایین ئامارەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە دوو هەزار کەس و تووشبوونی زیاتر لە 75 هەزار کەسی دیکە.

هــ. ر


PM:09:00:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو