بارزانی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین كۆبوونه‌وه‌

‌بارزانی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین

وێستگه‌ نیوز ـ

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تاووتوێی گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و قەیرانی سیاسی لە عیراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرا.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەلاحەدین بابەكر، كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و محەمەد هاودیانی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: لە دیدارەكەدا بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە شاندی میوان كرد و پێزانینیشی هەبوو بۆ رۆڵ و میانڕه‌وی و هەڵوێستەكانی یەكگرتوو لە پڕۆسەی سیاسی و قۆناغە هەستیارەكانی ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و قەیرانی سیاسی لە عیراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تەحەدیاتی بەردەم گەلی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەوڵدان بۆ دەستبەركردنی برایەتی و تەبایی سیاسی و یەكڕیزی لە پرسە نیشتیمانییەكان بە پێویست زانرا و جەختیش لە كاری هاوبەشی لایەنەكان و دامەزراوەكانی هەرێم كرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە ئاساییشی كۆمەڵایەتی و پەروەردە و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردستانی دەكەنە ئامانج.

هــ. ر


PM:07:50:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو