محه‌مه‌د عه‌للاوی: دووشەمەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر پێكهاتەی حكومەتی نوێ دەدات

‌محەمەد تۆفیق عەلاوی‌، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ

محەمەد تۆفیق عەلاوی‌، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لەوتارێكیدا وادەی راگەیاندنی كابینەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، دووشەمەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر پێكهاتەی حكومەتەكە دەدات.


عەلاوی راشیگەیاند، پێکهاتەی‌ حکومەتەكەی دوورە لە هەموو دەستێوەردانێكی حزبی و بۆ خزمەتی عیراقییەكان پێكهێنراوە، داواشی لەپەرلەمانتاران كرد لەپێناو تێپەراندنی بارودۆخی عیراق و بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی خۆپیشاندانەكان پەڕەیەكی نوێ هەڵبدەنەوە و دەنگ بە كابینەكە بدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا چەند لایەنێك هەیە دەیانەوێت قەیرانەكانی عیراق بەردەوامبێت و رەوشەكە ئارام نەبێتەوە، عەلاوی بەڵێنیشیدا تەقەكەران و بكوژانی خۆپیشاندانەكان رادەستی دادگا بكات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عیراقەوە کە لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا دەستیپێکرد، عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە و دواتریش چەندین کەس بۆ ئەو پۆستە کاندید کران، لە کۆتایشدا محەمەد تۆفیق عەلاوی وەک سەرۆک وەزیران راسپێردرا.

هــ. ر


PM:07:19:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت