سلێمانی.. به‌تۆمه‌تی کوشتنی دوو هاوڵاتی كه‌سێک دەستگیر کرا


وێستگه‌ نیوز ـ
لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو هاوڵاتی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەدا.


پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: شەوی 21ی كانوونی دووه‌می 2020، لەنزیک ناحیه‌ی‌ تانجەرۆی‌ شاری‌ سلێمانی دوو هاوڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بەکوژراوی دۆزرانەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس‌ و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان کەشف‌ و هێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە کراو لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد، دادوەر فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرکرد.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی شوباتی 2020، توانرا یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە پێشه‌نگایەکی ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد و بە هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیر بکرێت‌ و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەکی جۆری کڵۆک کە بەتۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووه‌: لە ئێستادا تۆمه‌تبار (ش. ب. ع) كه‌ لەدایکبوی 1984 دانیشتوی شاری سلێمانییه‌ و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

هــ. ر


PM:05:24:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو