ئاماری کەشوهەوای هەشت ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
وێستگە نیوز-
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی لە ساڵی 2012ـەوە تا ساڵی 2019 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێم ، بە تێکڕا لە ساڵی 2019 دا ، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین باران باریوە.
ئامارەکە رێژەی بارانبارینی لە چوار شارەکەی هەرێم هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکردووەتەوە، بەڵام رێژەی بارانابرینی ساڵی ٢٠١٢ ی هەڵەبجە دیارینەکراوە بەوپێییەی لەو ساڵەدا هیچ وێستگەیەک لە شارەکەدا نەبووە.
PM:04:47:19/02/2020
ئهم بابهته 2468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت