مایک پۆمپیۆ: ئەگەر ئێران ڕەفتارەکانی بگۆڕێت لەهەر کاتێکدا بێت ئامادەی گفتوگۆین

‌مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا


وێستگە نیوز- 
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە حاڵەتێکدا "ئەگەر ئێران ڕەفتارەکانی بگۆڕێت". 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی ٢ ی ٢٠٢٠ بە ڕۆژنامەنوسانی وت، " واشنتن ئامادەیە لەهەر کاتێکدا گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکات ئەگەر ئێران بەشێوەیەکی بنەڕەتی ڕەفتارەکانی بگۆڕێت". 

ئەم لێدوانەی پۆمپیۆ لەکاتێکدا بوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەدیس ئەبابا-ی پایتەختی ئەسیوپیای بەرەو عەرەبستانی سعودیە جێهێشت. 

مایک پۆمپیۆ جەختی لەوە کردەوە، " ئیرادەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بەهیچ جۆرێک نیەتی ئەوەی نیە سزاکان لەسەر ئێران سوک بکات". 

هەروەها وتی، " پەلە ناکەین، هەڵمەتی گەمارۆکانیش بەردەوام دەبێت، سزاکان تەنها ئابوری نین بەڵکو بۆ پەراوێزخستنی ئێرانە لە ڕووی دیبلۆماسیسەوە لە ناوجەکەدا". 


ش . ر 


PM:04:19:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت