مەسرور بارزانی و لویجی دی مایۆ گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێم و ئیتاڵیا کرد
وێستگە نیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ٢ ی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هەروەھا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.
هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانی ئیتاڵیا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ش . ر
PM:03:04:19/02/2020
ئهم بابهته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت