بڕیاری ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی پێشووی یه‌كێتی درا به فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر
وێستگه نیوز-
بڕیاری ده‌ستگیركردنی سامان گه‌رمیانی، درا به فرۆكه‌خانه‌كانی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو داواش كرا به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بیده‌ن به‌ده‌ستی پۆلیسی سه‌یوانی شاری سلێمانی.
لە نوسراوێكدا كە دەست وێستگە نیوز كەوتووە و ئاراستەی فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر کراوە، سامان تۆفیق ناسراو بە سامان گەرمیانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی ڕێبوار جەلال لە 19/9/2019، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بە پێی یاسای 432ی سزادانی عیراقی و داوا کراوە رادەستی بنكەی پۆلیسی سەیوان بکرێت.
یاساكە تایبەتە بە هەڕەشە كردن "تەهدید" بەڵام تا ئێستا لای وێستگە نیوز روون نەبۆتەوە كە لەسەر سكاڵای كێ داواكە تۆمار كراوە.
PM:02:34:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 63836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت