بەرهەم ساڵح ڕێوشوێنەکانی حکومەتی چینی بۆ کۆنترۆڵکردن و بڵاونەبوونەوەی کۆرۆنا بەرزنرخاند


وێستگە نیوز
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی چین لە عێراق، بەرهەم ساڵح پەیامێکی پشتیوانی ئاراستەی هاوتا چین-یەکەی کرد. 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ١٩ ی ٢ ی ٢٠٢٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ چانگ تاو ، باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە عێراق کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی  کۆمار، بەرهەم ساڵح لە ڕێگای باڵیۆزی چین پشتیوانی عێراقی ئاراستەی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوکات ڕێوشوێنە خێراکانی حکومەتی چینی بۆ کۆنترۆڵکردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە  بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ئاشتی کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی سەرجەم گەلانی ناوچەکە و جیهان بکات.


PM:02:27:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت