عادل عەبدولمەهدی هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی بۆشایی دەستووری


وێستگە نیوز-
لە راگەیەندراوێكدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی بۆشایی دەستووری بەهۆی ئەوەی ماوەی یاسایی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ كۆتایی پێدێت.


عەبدولمەهدی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە كە سەرەڕای ئەوەی دەبوو دوای دەسەتلەكاركێشانەوەی لە 29/11/2019، پاش 15 رۆژ حكومەت پێكبهاتایە بەڵام تا ئێستا ئەو حكومەت بەڕێوە دەبات.

لە راگەیەندراوەكەدا عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكردووە پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی شوباتەوە كە تۆفیق رەحيم عەلاوی راسپێردراوە هەنگاوێكی ئەوتۆ نەچۆتە پێش لە پێكهێنانی حكومەتدا و لایەنەكان ئاسانكاری ناكەن، لە كاتێكدا كە دەبێت تا 2ی ئازار حكومەت پێكبێت.

ئەو لە كۆتاییدا باس لەوە دەكات لە پاش كۆتایی وادەی دەستووری نوێ بەردەوام نابێت و ئەگەری دروست بوونی بۆشایی دەستوری هەیە، لەبەر ئەوە داوای كردووە كە  لایەنەكان نەبنە كۆسپ بۆ حكومەتی عەلاوی و ئاسانكاری بكەن، لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتدا.


د.ح
 


PM:01:59:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو