نرخی یه‌ك گورچیله‌ی مرۆڤ له‌م شاره‌ی عیراق 12 هه‌زار دۆلاره
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
باندێكی بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ له شاری موسڵ ده‌ستگیركرا كه گورچیله‌یان به 12 هه‌زار دۆلار فرۆشتووه.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ری راستی موسڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی شوباتی 2020، دانپێدانانی 11 تۆمه‌تباری په‌سه‌ند كرد كه له باندێكدا كۆبوونه‌ته‌وه و بازرگانییان به ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه كردوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق دادنپێدانانه‌كانی ئه‌و 11 تۆمه‌تباره‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه بانده‌كه یه‌ك گورچیله‌ی مرۆڤیان به 12 هه‌زار دۆلار (120 وه‌ره‌قه) فرۆشتووه.
تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 17 له یاسای فرۆشتنی ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاوه‌ڕوانی دادگایی و ده‌ركردنی سزاكان به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌ن.
AM:11:26:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت