كەشوهەوای هەرێمی كوردستان.. بەفروباران دەستپێدەكاتەوە


وێستگە نیوز-
بە پێی پێشبینییەكانی كەش و هەوا باران لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و بەفریش ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كە ئەمڕ و سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور و باران دەبێت، هەروەها بەفریش لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

بە پێی ئەو راگەیەندراوە چەند پلەیەك بەهۆی بارانەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن، ئەوەش دوای ئەوەی چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بوو بوونەوە.
 


AM:10:57:19/02/2020










ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو