پاڵێوراوە هاوڕەگەزبازەكە هێرش دەكاتە سەر ترەمپ


وێستگە نیوز-
تۆڕی CNN ئەمریكی ئاشكرایكرد كە بیت بۆتینگیگ پاڵێوراوی دیموكارتییەكان وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە كە بەهۆی هاوڕەگەزبازیەكەیەوە ئاراستەی كرا لەلایەن یەكێك لە كەناڵەكانی دۆناڵد ترپەمپ.


ئەو كەناڵە دەڵێت "بۆتینگیگ بەرگری لە هاوڕەگەز بازییەكەی خۆی كرد بە هێرشكردنە سەر دۆناڵد ترپەمپ بە باسكردنەوەی ئەو بابەتەی كە دەوترێت پەیوەندی بە ستۆرمی دانێلز ، ئەستێرەی فیلمە سێكسییەكانەوە هەیە".

بۆتینگیگ كە یەكێكە لە پاڵێوراوەكانی لە پارتی دیموكرات بۆ سەرۆكایەتی كۆماری 2020 وەك ئاماژەیەك بۆ ترەمپ وتی"هاوسەرگیریەكەم وای لێ نەكردووم كە پارە بدەم بۆ بێدەنگ كردنی یەكێك لە ئەستێرەكانی فیلمە سێكسییەكان، بەهۆی ناپاكی كردنم لە هاوڕێكەم".

ئەم لێدوانەی پاڵێوراوی دیموكراتییەكان لە كاتێكدایە كە لە بەرنامەیەكی راستەوخۆدا رۆش لیمبۆ، كە بە كەسێكی پارێزگار ناسراوە وتی "دەنگدەرانی ئەمریكی ئامادەنین هاوڕەگەزبازێك هەڵبژێرن لەسەر سەكۆ هاوسەرە پیاوەكەی ماچ بكات لەسەر سەكۆی ململانێكانی سەرۆكایەتی".

بۆتینگیگ لە ساڵی 2015 ئاشكرایكرد كە هاوڕەگەزبازە و شووی كرد بە هاوڕێیەكی بە ناوی چستین لە ساڵی 2018دا، ئێستاش خۆی كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری ئەمریكا لە ناو پاڵێوراوەكانی دیموكراتەكاندا.
 


AM:10:24:19/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 8240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت