به‌ڤیدیۆ..تاشینی سه‌ری كچه په‌رستاره‌كان پێش ره‌وانه‌كردنیان بۆ ووهان
وێستگه نیوزـ
نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چین كچه په‌ستاره‌كانی خۆی ناچار كرد سه‌ریان بتاشن و بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شاری ووهانی كردن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌یان كچه په‌رستار ده‌ده‌كه‌ون كه سه‌ریان ده‌تاشرێت و ئه‌وانیش فرمێسك به چاویاندا دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر تاشینی سه‌ریان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه كوشنده‌كه.
تائێستا له چین به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆناوه هه‌زار و 900 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 72 هه‌زار و 300 دیكه‌ش توشبون، ڤایرۆسه‌كه له 30 ده‌وڵه‌تی جیهانیشدا بڵاوبوه‌ته‌وه و له سه‌رجه‌میاندا 900 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:11:58:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت