ژیاننامه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی
وێستگە نیوز-
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه‌و تێیدا هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵبژێردران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 18ی شوباتی 2020، له‌پاڵ بافڵ تاڵه‌بانی، لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیدا هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 93 ئەندامی ئامادەبوو، 92 دەنگیان بەدەستهێنا.
ژیاننامه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:
- له‌ساڵی 1975 له‌دایك بووه.
- ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی روویان له‌ناوچه‌ی گوێزیله كردووه و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردیان كردووه.
- له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌دن به‌هۆی بۆردوومانی خوێندنگه‌كه‌یان له‌پرۆسه‌ی خوێندن داده‌بڕێت.
- دواتر خانه‌واده‌كه‌ی ڕوویان له‌ئێران كردووه و لاهور شێخ جه‌نگی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌شاری ورمێ درێژه‌ی به‌پرۆسه‌ی خوێندن داوه.
- له‌سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ده‌چێته وڵاتی به‌ریتانیا.
- به‌هۆی لێهاتووی و زیره‌كی له‌به‌ریتانیا چه‌ند ساڵێك له‌خوێندن پێشده‌خرێت.
- سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ زۆرێك له‌دیدارو كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فده بیانیه‌كان لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
- له ساڵی 1999 بۆ 2002 جێگری نوێنه‌ری یه‌كێتی بووه له توركیا.
- دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان به‌رده‌وام له‌نزیكی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه.
- دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كات.
- له‌هێرشی سوپای ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاری كردووه.
- له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆرستی جندل ئیسلام هه‌ماهه‌نگی نێوان لاهور شێخ جه‌نگی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت.
- له‌پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مریكا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه.
- له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له‌كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه‌كانی در به‌رده‌وام بووه له‌راوه‌دوونانی تیرۆرستان.
- له‌دوای ساڵی 2003 و به‌پشتیوانی سه‌رۆك مام جه‌لال و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هێزی دژه تیرۆر داده‌مه‌زرێنن
- لاهور شێخ جه‌نگی له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی زۆرێك له‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌كانی كردوه.
- سه‌رپه‌رشتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كانی كردووه.
- لاهور شێخ جه‌نگی به‌ئه‌ندازیاری دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسرێت.
- چه‌ندین جار له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی داعش پێشنیاری داوای پاڵپشتی كردنی رۆژئاوای كوردستانی لێكردوون.
- له‌سه‌ر پێشنیاری لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌مریكا بڕیاریدا كاروانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ شه‌رڤانان ره‌وانه بكات.
- له‌سه‌ر ئاستی حزبی له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتن و كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال لاهور شێخ جه‌نگی هاوشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی.
- به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی بێوچاندا بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی.
- رۆژی 18-2-2020 له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی به هاوسه‌رۆكانی (ی.ن.ك) هه‌ڵبژێردران.
PM:09:31:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 16824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت