وەفدێکی دانوستانکاری کوردستانی لە بەغدان



وێستگە نیوز- 
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ٢ ی ٢٠٢٠ شاندێکی باڵای کورد بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و وێستگە نیوز زانیاری نوێ لەبارەی ئەو شاندەوە بڵاودەکاتەوە. 

وەفدی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی  لە شاری بەغدان بۆ تاوتوێکردنی پرسی پشکی کورد و شایستە داراییەکانی کورد لە حکومەتی نوێی عیراقدا. 

سەرۆکی وەفدی پارتی هۆشیار زێبارییە و سەرۆکی وەفدی یەکێتیش لاهور شێخ جەنگیە. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگە وەفدەکە لەگەڵ هەریەک لە محەمەد تۆفیق عەلاوی،  سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق و بەرپرسانی باڵای حزبە سیاسیەکانی عیراق  بۆ قسەکردن لەسەر پشکی کورد و شایستە داراییەکانی کورد کۆدەبنەوە. 

وێستگە زانیویەتی، وەفدەکە پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان، شێوازی بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی عیراقدا و شێوازی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیدا تاوتوێ دەکەن. 


PM:08:39:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 6220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت