ژیانی سیاسی بافڵ تاڵەبانی لە بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى تاڵەبانیەوە بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی
وێستگە نیوز-
كاتژمێر 11 ی پێشنیوهرۆی ئهمرۆ ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوهو تێیدا هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵبژێردران.
گرنگترین خاڵی كۆبونهوهكهی ئهمرۆ ههڵبژاردنی هاوسهرۆكانی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی بوو كه تیایدا ههر یهك له بافڵ تاڵهبانی و لاهور شێخ جهنگی بهزۆرینهی دهنگی 93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێناوە.
ژیاننامەی بافڵ تاڵەبانی:
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانى ساڵى 1973 لە بەغداد لەدایکبووەبافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.
بەناوى بافڵەکەى چەمى ڕێزانەوە ناونراوە ، ژیانى منداڵى و گەنجێتى لە ماڵى برایم ئەحمەدى باپیرى لە بەریتانیا بەسەر بردووە، تەمەنى گەنجێتى زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووەهاوسەرەکەى ناوى لاڤەیە و کچى مەلا بەختیارى ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتییە.
کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا ، زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەى وردەکارى ژیانیەوە کەم دەزانرێت.
ژیانی سیاسی بافڵ تاڵەبانی لە بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى تاڵەبانیەوە بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی:
سەرەتای ژیانی سیاسی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى تاڵەبانى بووە.
ساڵى 1996 بەشدارى لە ڕاهێنانەکانى فەیلەقى بیانى فەرەنسادا کردووە.
ساڵى 1998 یەکێک بووە لە بەژداربووانى ڕاهێنانە سەربازییەکانى بەریتانیا، ساڵى 2000 بەشدارى لە ڕاهێنانى هێزە تایبەتییەکانى ئەمریکادا کردووە.
لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژى سیاسى خوێندووە، یەکەمجار وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزەکانى ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى ئامۆزاى کە هاوکات ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بووە هاوسەرۆکی یەکێتی دەزگاى دژەتیرۆرى دامەزراندووە وبەرپرسى کاروبارى دژەتیرۆرى کوردستان بووە.
لە دواى کۆچى دوایى مام جەلال گەڕانەوەى تەرمەکەى بۆ شارى سلێمانى، بافڵ تاڵەبانى زیاتر لە جاران دەرکەوتەوە وبە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى ناوماڵى یەکێتى کارى دەکرد، بە ئاشتکەرەوەی دەنگە ناڕازییەکانی ناو یەکێتی دادەنرێت و هەروەها ڕۆڵى لە دانانى سەرۆککۆمارى عێراقدا هەبووە.
بافڵ تاڵەبانی تا کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى لەناو یەکێتیدا نەبووە، هەر لەو کۆنگرەیەدا بە 791 دەنگ بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا.
لە 18 ی شوباتى 2020 بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵبژێردران.
PM:06:35:18/02/2020
ئهم بابهته 5920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت