رۆیتەرز: کۆتایی ئەم مانگە رێککەوتنی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا واژۆ دەکرێت

‌وەفدی دانوستانکاری تاڵیبان


وێستگە نیوز- 
بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ واشنتن ڕاگەیاند و چاوەڕێش دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت. 

مەولەوی عەبدولسەلام حەنەفی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری تاڵیبان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، " رێککەوتنی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ واژۆ دەکرێت، رێککەوتنەکەش بە ئامادەبوونی نوێنەری UN   و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دەبێت". 

ئاشکراشیکرد، "دوای ڕێککەوتنەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی ئەفغانستان پێنج هەزار ئەندامی تاڵیبان ئازاد دەکەن و هاوکات تاڵیبانیش هەزار کەس ئازاد دەکات کە لە پێشتردا دەستگیری کردوون". 

ڕونیشیکردەوە، " گفتوگۆو دانوسانی نێوان لایەنەکانی ئەفغانستان دوای تەواوکردنی پرۆسەی ئازادکردنی گیراوەکان دەستپێدەکات". 

ئەم سەرکردەیەی تاڵیبان تیشکی نەخستە سەر وردەکاری ئەو خشتە کاتیەی هەردوولا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەسەری ڕێککەوتوون". 


ش . ر 



PM:05:59:18/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو