وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه "به‌رێز كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی مه‌بده‌ئی دوو هاوسه‌رۆك و پێنج كارگێڕی پێ په‌سه‌نده".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند ڕاو بۆچونی "به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ وه‌رگیراوه‌و ئه‌و لای په‌سه‌ند بووه كه دوو هاوسه‌رۆك و پێنج كارگێڕ هه‌بێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌وێستگه نیوزی ووت"دوو رۆژی تر ئه‌و پێنج كارگێڕه‌ش هه‌ڵده‌بژێرێت بێجگه له‌وه‌ش سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند هه‌یه‌و جێگرێكی هه‌یه، ئه‌مه جگه له بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه".
به‌و پێیه هه‌شت پۆست له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
كاتژمێر یانزی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌به‌ر سه‌فه‌ری كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ ئه‌رده‌ن دواخرابوو.
گرنگترین خاڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو كه تیایدا هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێناوە.
پێش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكان، رزگار عه‌لی، به‌وێستگه نیوزی رایگه‌یاند : "ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ كه‌له 77 ماده پێكهاتووه په‌سه‌ند كراوه".
PM:05:10:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 41036
جار خوێنراوه‌ته‌وه