وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 18ی شوباتی 2020 لاهور شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی به‌هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند هه‌ر له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ركردایه‌تی شاندێكی یه‌كێتی به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتووگۆكانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی.
به‌بێ زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه تایبه‌ت به پێكهێنانی نوێی حكومه‌تی عێراق و پشكه‌كانی یه‌كێتی له‌نێو ئه‌و حكومه‌ته‌دا.
شانده‌كه بێجگه له لاهور شێخ جه‌نگی هه‌ریه‌ك له‌سه‌عدی پیره‌و د. جوان ئیحسان و ئاڵا تاڵه‌بانی تیادایه.
كاتژمێر یانزی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌به‌ر سه‌فه‌ری كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ ئه‌رده‌ن دواخرابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، گرنگترین خاڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو كه تیایدا هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێناوە.
پێش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكان، رزگار عه‌لی، به‌وێستگه نیوزی رایگه‌یاند : "ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ كه‌له 77 ماده پێكهاتووه په‌سه‌ند كراوه".
PM:04:40:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 42888
جار خوێنراوه‌ته‌وه