وێستگە نیوز-
لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنی كێش و ده‌رمانه جنسییه‌كان ده‌ستپێكرد و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاری توندی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرنه به‌ر.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "تێبینیمانكردبوو له هه‌ندێك شوێن ده‌رمانی نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كار ده‌هێنرێن له‌گه‌ڵ ده‌رمانه سێكسییه‌كان ده‌فرۆشرێن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به چاودێری قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه نایاساییانه‌دا، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ناو شاری سلێمانی له نۆ شوێندا ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌و ده‌رمانانه‌دا گرت و رێكاری پێویستمان له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر".
وتیشی، "به‌شێكی ئه‌و ده‌رمانانه له‌ناو دوكانی فرۆشتنی جل و پێڵاودا دانراون و به‌رێگه‌ی جیاواز ده‌فرۆشرێن به هاوڵاتیان".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌ش كرد كه هیچكام له‌و ده‌رمانانه به كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون و پشكنینیان بۆنه‌كراوه، هه‌ربۆیه ستیكه‌ریان پێوه نییه.
هاوکات داوای له هاوڵاتیان كرد پێش هه‌موو شتێك له رێگه‌ی په‌یجه ئۆنلاینه‌كانه‌وه ده‌رمان نه‌كڕن و له هه‌ر شوێنێكیش ده‌رمان ده‌كڕن دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و شوێنه مۆڵەتی هه‌یه و ده‌رمانه‌كه‌ش ستیكه‌ری لێدراوه، چونكه هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه نه‌بوو نایاساییه.
جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به دوای ئه‌و ده‌رمانانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ فرۆشیاره‌كه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌ربۆیه له‌كاتی بینینی فرۆشتنی ده‌رمانی كه‌مكردن و زیادكردنی كێش و ده‌رمانه سێكسێكاندا ده‌ستبه‌جێ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی كاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
PM:03:55:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه