ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، گه‌رٍایه‌وه شاری سلێمانی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئوردن پشكنینی پزیشكیی بۆكرا، کۆسرەت ڕەسول عەلی گەڕایەوە شاری سلێمانی و وتی: بڕیارە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە تایبەتە بڕیاردار لەسەر ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ دەشتپێبکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کەبڕیارە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو کۆبونەوەکان دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەکە ڕونیکردەوە، کە کۆسرەت ڕەسول عەلی بەشداريی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات، هەر لەبەر سەفەری ئەویش بوو کۆبونەوەکان ڕاگیرابوو.
پێش ڕۆیشتنی بۆ پشكنینی پزیشكی بۆ وڵاتی ئوردن، کۆسرەت ڕەسول عەلی، بەشداریی لە دوایین کوبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کرد کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا.
ڕۆژێکیش پێش کۆبونەوەکە هەریەک لە ئاراس شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی کۆسرەت ڕەسولیان کردبوو و له سه‌ردانه‌كه‌دا ڕێکكەوتنێکی سەرەتاییان لەسەر دابەشکردنی پۆستە حزبییەکانی ناو یەکێتی کربوو.
PM:09:46:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5092
جار خوێنراوه‌ته‌وه