بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس برینداربوون
وێستگە نیوز-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە دوكەس برینداربوون.
فازل حاجی رایگەیاند،كاتژمێر 2:30ی خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی 120 مەتری لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا بەهۆی تیژڕەویی و بێئاگایی شۆفێرەكەیەوە خۆی كێشا بە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلێكی تاكسی.
ڕاشیگەیاند، لەئەنجامدا شۆفێری هەردو ئۆتۆمبێلەكە كۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و لە شەقامی سەرەكی دەرچون و كەوتونەتە دورگەی ناوەندی شەقامی 120 مەتریەوە، بەو هۆیەشەوە تەكسیەكە وەرگەڕاوە
وتیشی، لە ئەنجامی رووداوەكەش شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكەش برینداربون و زیانێكی زۆری ماددیش لە روداوەكە كەوتەوە."
ش . ر
PM:07:07:17/02/2020
ئهم بابهته 1608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت