پۆلیسی دهۆک: باندێکی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیرکران



وێستگە نیوز- 
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە باندێکی دزیکردنی محاویلەی کارەبا لە قەزای شێخان، بەردەڕەش و سنوری پارێزگای موسڵ دەستگیربکەن.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "دوای تۆمارکردنی دیاردەی دزینی محاویلەی کارەبا لەناوچەکان شێخان، بەردەڕەش، ئاکرێ و سنوری پارێزگای موسڵ هێزەکانیان بەدواداچونیان کرد و توانیان کەسانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن، چەندین تاوانی دزینی محاویلەی کارەبایان دزیوە".

 ڕشیگەیاندووە، دوێنێ یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانیان لەگەڵ پۆلیسی ئاکرێ توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیربکەن، کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتون.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بنەوەش کردووە، لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و وردەکاری روداوەکانیش بڵاودەکەنەوە.


ش . ر 


PM:04:27:17/02/2020








ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت