ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له خاڵێكی پۆلیسی 104ی كه‌لار كردبوو ده‌ستگیر كران
تۆمەتبارەکان
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قه‌كردن له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌لار ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی گه‌رمیاندا هاتووه: شەوی رابردوو چەند کەسێکی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا تەقەیان لە خاڵکی پۆلیسی فریاکەوتن 104ی کەلار کرد‌و هەڵاتن.
هەروەک هاتووە: دوای دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن پۆلیسەوە، سەرجەم ئەوتۆمەتبارانەی دەستان هەبوو لەهاوکاری کردن و تەقەکردن لەخاڵێکی پۆلیسی 104ی کەلار دەستگیرکران کە ژمارەیان پێنج تۆمەتبارە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 430 بەندکراون.
هــ. ر
PM:03:03:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت