وه‌زیری ناوخۆ: دەسەڵات بۆ قەزا و ناحییەکان دادەبەزێندرێت

‌وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر لە کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە

وێستگه‌ نیوز ـ

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و گوتی، له‌ ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵیش دەکەنەوە ده‌شڵێ، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".


له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ قه‌زای كۆیه‌ به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پارێزگاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە عیراق نووسینگەی دەرکردنی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەكرد: "لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتیشی: "له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ چه‌مچه‌ماڵیش ده‌كرێته‌وه و هه‌ر وه‌ك ئه‌م نووسینگانه‌ی له رانیه‌ و‌ زاخۆ و سۆرانیش كراونه‌ته‌وه‌ كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن‌".



PM:02:49:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو