لە سنوری پێنجوێن چوار راوچی بە دوو كهروێشك و 12 باڵندهی راوكراوهوه دەستگیرکران
باڵندە راوکراوەکان.. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی رایگهیاند، لەسەر راوی باڵندەی کێوی چوار راوچی لە سنووری قەزای پێنجوێن دەستگیرکراون و دەستیش گیراوە بەسەر دوو کەروێشک و 12 باڵندەی جۆری کەودا.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە: هەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام هۆشیاری دەدەن بە هاوڵاتیان کە سروشت و ژینگەو ئاژەڵ و باڵندەکان بپارێزن، بەڵام هەندێک لە هاوڵاتیان بێ گوێدانە رێنماییەکان سەرقاڵی راوکردنن، هەر لەسەر ئەوهۆکارە توانرا لە سنوری پێنجوێن چوار راوچی دەستگیربکرێن.
ئەوەشی وتووە: لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک بەهاوبەش لەگەڵ بارەگای بەش توانیان چوار راوچی دەستگیر بکەن کە هەستابوون بە کوشتنی دوو کەروێشک و 12 باڵندەیی کێوی (کەو).
دەشڵێت: "هاوکات توانرا دەستیش بگیرێت بەسەر چوار چەکی جۆری تاپڕو 22 فیشەکی تاپڕو دوو چەقۆ و یهك ئۆتۆمبێل و دوو لایتی دەستی دا کە بۆ ڕاوکردن بەکاریان هێنابوو، بۆیه پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ رێکاری یاسایی".
هــ. ر
PM:01:28:17/02/2020
ئهم بابهته 2000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت