باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم راگەیەندرا
باری کەشوهەوا
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشەممە 18ی شوباتی 2020، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سبه‌ینێ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و بۆ ئێواره كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ده‌بنه‌وه.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله ده‌بێت، له سلێمانی 12 پله، دهۆك 11 ده‌بێت، كه‌ركوك به‌رزترین 16 پله ده‌بێت.
هاوكات به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 18ی شوباتی 2020، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
هــ. ر
PM:12:19:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت