مسته‌فا چاوڕه‌ش زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی ده‌دات
مسته‌فا چاوڕه‌ش
وێستگه نیوز ـ
مسته‌فا چاوڕه‌ش، سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و تاووتوێی ئه‌و پرسانه ده‌كرێت كه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، سه‌رپه‌رشتیاری كۆبووه‌نه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر تاووتوێ كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ئەو پرسانەی تایبەتن بە دەسەڵاتەکانەوە ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی: "بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش له دواین كۆبوونه‌وه‌دا كه به‌شداربوو داوای سێ رۆژی كرد بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌گه‌ر له واده‌ی خۆیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا له‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو: هۆکاری راگرتنی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆسرەت رەسوڵ سەردانی وڵاتی ئوردن دەکات بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، "کە رۆژی هه‌ینی 14ی شوباتی 2020، کۆسرەت رەسول، ئاراس شێخ جەنگی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبونەتەوەو لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و پۆستەکان رێککەوتوون".
هــ. ر
AM:11:44:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت