كاره‌بای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
پێوەری زیرەک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دانیشتوانی گەڕەکی سەرچنار دەکاتەوە، ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر فیدەری 75، سبەینێ کارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر فیدەری 75 لە گەڕەکی سەرچنار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (8ی به‌یانی بۆ چوار ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
کارەبای سلێمانی داوا دەکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
هاوکات داواشیکردووە، هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت.
هــ. ر
PM:09:00:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت