سعودیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل مەرجێکی هەیە

‌ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە


وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل پەیوەندیدارە بە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەەڵ فەڵستین.

 

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا کاتێک پرسی ئەگەری هەیە هیچ هەنگاوێکی نوێی پەیوەندی لەنێوان سعودیە و ئیسرائیل بێتە کایەوە یان لانیکەم واژۆ لەسەر رێککەوتنی "نەبوونی شەڕ" بکرێت وتی، " پەرەپێدانی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل تەنها لەیەک کاتدا دەبێت: واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ فەڵەستین و ڕازیبوون بە مەرجەکانی فەڵەستین".

 

پێشتریش بن فەرحان بوونی هیچ پلانێکی سەبارەت بە دیداری بەرپرسانی وڵاتەکەی و ئیسرائیل ڕەتکردەوەو جەختی لەوە کردەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان سعودیە و ئیسرائیل نیە و سعودیە پاڵپشتی هەڵوێستی فەڵەستینیەکان دەکات.


جێی ئاماژەیە یسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئامادەی چالاکیەکانی کۆنفرانسی میونشن نەبوو کە بڕیار وابوو لەوێ چاوی بە وەزیرانی وڵاتانی عەرەب بکەوێت.


ش . ر 


PM:02:14:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت