دوای ٢٢ ڕۆژ کیم جۆن ئون بۆ یەکەم جار دەرکەوت



وێستگە نیوز- 
دوای ٢٢ رۆژ بۆ یەکەم جار کیم جۆن ئون، سەرۆکە گەنجەکەی کۆریای باکور دەرکەوت. 

ئەم دەرکەوتنەی سەرۆکی کۆریای باکور لە مەراسیمی نەتەوەیی ساڵیادی لەدایکبوونی کیم جۆن ئیل-ی باوکیدا بوو. 

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، " رۆژی شەممە سەرۆک کیم سەردانی پەیکەری سەرۆکی کۆچکردوو کیم جۆن ئیل-ی باوکی  لە کۆشکی کۆمسۆسان کردووە ، ئەوەش یەکەم دەرکەوتنیەتی دوای ئامادەبوونی لە سەری ساڵی وڵاتەکەی لە ٢٥ ی ١ ی ئەمساڵدا". 

ئەم دەرکەوتنەی کیم جۆن ئون دوای ٢٢ رۆژ دێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا. 

تا ئێستا کۆریای باکور بوونی هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا ڕانەگەیاندووە بەڵام بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە ماوەی بەندکردنی ئەو کەسانەی گومانی توشبوونیان لەسەرە بۆ ٣٠ ڕۆژ درێژکردووەتەوە. 

ئەم ڕێکارەی دەسەڵاتی کۆریای باکور بۆ ئەوەیە ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی هەر حاڵەتێکی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا و داوای لە سەرجەم دامودەزگا و کەسە بیانیەکانی وڵاتەکە کردوە " بەبێ هیچ مەرجێک " بەو ڕێکارە ڕەزامەندبن. 


ش . ر 



PM:12:20:16/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 2852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت