كەشوهەوای هەرێمی كوردستان.. بارانبارین دەستپێدەكاتەوه
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشەممە 17ی شوباتی 2020 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم 16ی شوباتی 2020، نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی باران له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا.
هەروەها سبەینێ كەشوهەوا بە هەمان شێوە سبەینێ ئاسمان هەورو باران دەبێت و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ بارانی بچڕ بچڕ، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزن.
AM:11:27:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت