زەریف: تۆڵەكردنەوەی قاسم سلێمانی كۆتایی نەهاتووە


وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە ئەوان هێشتا تۆڵەی قاسم سلێمانیان نەكردۆتەوە، جەختی لەوەش كردەوە كە سوورن لەسەر ئەو كارە و وتیشی مەرج نییە ئێران بەو كارە هەستێت.


جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەی میونشن رایگەیاند كە هێشتا تۆڵەی سولێمانی كۆتایی پێ نەهاتووە، وتیشی: لەوانەیە لایەنێكی دیكە هەستێت بە ئەنجامدانی ئەو كارە.

زەریف باسی لەوەشكرد كە دوای كوژرانی قاسم سلێمانی سعودیە لە ڕێی ناردنی پەیامێكەوە پەیوەندی پێیانەوە كردووە و داوای كردووە كە ئامادەن بۆ گفتوگۆ، وتی ئێمەش وەڵاممان ئەرێنی داوەتەوە و ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بەڵام ئەوان هێشتا دووبارە وەڵامیان نەداوەتەوە.

د.ح
 


PM:06:41:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت