موقته‌دا سه‌در به پاره و خزمه‌تگوزاری ده‌چێته‌وه ناو خۆپیشانده‌ران
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكردوه كه خزمه‌تگوزاری بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان ره‌وانه بكرێت و پاره‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ره برینداره‌كان كۆبكرێته‌وه، به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت بچێته‌وه ناو خۆپیشانده‌ران.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكی نوێ‌دا داوای به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان و پشتیوانیكردنی كردوه و رایگه‌یاندوه كه كه‌سانێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لایه‌نگری ئه‌ون و داوا فیتنه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش پێی رازی نییه.
وتیشی كه زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه خزمه‌تگوزارییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان، كه‌مبونه‌ته‌وه، داواشی له عیراقییه‌كان كرد كه پشتیوانی له به‌رده‌وامبوونی شۆڕش له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئاشتییانه بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و كاروانانه بایكۆت بكه‌ن كه داوای فیتنه و تێكدان ده‌كه‌ن.
موقته‌دا سه‌در نوسیویه‌تی: "هه‌ندێك خۆپیشانده‌ری ئاشتیخواز بریندارن، داواكارم به‌شداربن له چاره‌سه‌ركردنیان به پاره یان له‌ڕێی تیمه پزیشكییه‌كان و هه‌ڵمه‌تی به‌خشینه‌وه".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاشكراشیكردووه كه "هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لایه‌نگری منن، به‌ڵام له‌ڕێی دروشمی توندڕه‌وانه‌وه فیتنه ده‌وروژێنن...من پێی رازی نیم هه‌روه‌ك به‌هیچ جۆرێكیش قبوڵی ناكه‌م ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر سیمبوله ئاینییه‌كانمان له زانایانمان و شه‌هیدانمان و حه‌وزه‌ی ئاینیمان".
PM:05:35:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت