یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسه‌ كوشنده‌كه‌ له‌ میسر تۆمار كرا


وێستگه‌ نیوزـ

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی میسر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ی، تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

وەزارەتی تەندروسی میسر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد كه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوباتی 2020 تۆمار كراوه‌ و رایگه‌یاند كە تووشبوەكە كەسێكی بیانییە، بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گەیشتوه‌تە 1380 كەس، كە 121 كەسیان دوێنێ تۆماركراون.

تائێستاش 63851 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە 5090 كەسیان لە 24 كاتژمێری رابردوو تووشبوون، هاوكات 6723 كەس توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵ ببن و چاك ببنەوە.


PM:11:03:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت