وەزارەتی بەرگری توركیا: 63 سەربازی سوریا كوژران
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانی ئیدلبه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوون ٦٣ چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌د كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانی ئیدلبه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون ٦٣ چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌د كوژراون".، ئەوەیش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی توركیا بە پشتیوانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان دەیكاتە سەر سوپای سوریا و هاوكات بۆردومانیان دەكات.
ئەم راگەیەندراوە لە دوای ئەوە دێت كە بە شێویەكی بەردەوام گرژییەكان لە ئیدلیب بەرەو هەڵكشان دەچن و تا ئێستا لە دوو هێرشی سوریادا نزیكەی 15 سەرباز كوژراون.
د.ح
AM:11:24:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت