شەش كەس لە تیمی تەندروستی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی چین ئاشكرایكرد كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە شەش كەس لە تیمە تەندروستییەكان تا ئیستا گیانیان لە دەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكی نوێدا ئاشكرایكرد كە بەهۆی كۆرۆناوە شەش كەس لە تیمی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 1715 كەسی دیكە لەو تیمەكانه تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

سەبارەت بە دواین ئامارەكانیش بە پێی راگەیەندراوی تەندروستی چین ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە 1380 كەس، كە 121 كەسیان دوێنێ تۆماركراون، هەروەها تا ئێستا 63851 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە 5090 كەسیان لە 24 كاتژمێری رابردوو تووشبوون.

هاوكات ئەوە ئاشكراكراوە تا ئێستا 6723 كەس توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵ ببن و چاك ببنەوە و نەخۆشخانە بەجێبهێڵن لەوانەش 116 كەسیان دوێنێ بووە كە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

د.ح
 


AM:10:22:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت