لە بۆردومانێكدا چوار ئەفسەری ئێران كوژران


وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری شەوی رابردوو لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق چوار ئەفسەری ئێرانی كوژراون.

شەوی رابردوو فڕۆكە ئیسرائیلییەكان بۆردومانی نزيك فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتییان كرد، هەرچەندە حكومەتی سوریا رایگەیاند كە بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە بەڵام ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كە حەوت كەس لەو هێرشەدا كوژراون.

ڕوانەگەی سوری دەڵێت لەو حەوت كەسەی كە كوژراون چواریان سەربازی ئێرانی بوون بە پلەی ئەفسەر، لەگەڵ سێ ئەفسەری سوری.
 
بە پێی ئەو سەرچاوە بۆردومانەكەی فڕۆكە ئیسرائیلییەكان پاش ماوەیەكی كەم لە گەیشتنی كاروانێكی چەك و تەقەمەنی ئێرانی بووە لە ڕێی فڕۆكەیەكەوە بۆ ئەو شوێنە.


AM:09:51:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 6740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو