بە وێنە.. سوپای ئەمریكا دەستی بەسەر ژمارەیەك چەك و موشەكی ئێرانی گرت


وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز لە دەریای عەرەبی سوپای ئەمریكا رایگەیاندووە كە ژمارەیەك كەرەستەی سەربازی و موشەك لە كەشتییەكدا دەستیان بەسەردا گیرا.

لە بەیاننامەیەكدا سەركردایەتی هێزەكانی ئەمریكاوە دەڵێت "کەشتیەکی جەنگی سەر بە هێزی دەریایی ئەمەریکا لە جۆری یو ئێس ئێس نۆرماندی لە بەلەمێکدا دەستی گرتووە بەسەر کۆمەڵێک موشەکدا کە دروستکراوی ئێرانن، ئەمەش لەمیانەی ئەرکێکی دەریایی ئەمەریکادا لە دەریای عەرەبی".

لەنێو ئەو موشەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە 150 موشەکی دژە تانک و سێ موشەکی زەوی بۆ ئاسمان و کۆمەڵێک چەکی دیکەی تێدابووە کە هەموویان ئێرانین.

لە بەیاننامەکەی سوپای ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت " چەکەکانی دیکە لە ناو بەلەمەکەدا کە دەستیان بەسەرداگیراوە دروستکراوی ئێرانن و سێ موشەکی زەوی بۆ ئاسمان و ئامێری وێنەگرتنی گەرمی و کۆمەڵێک ئامێری سەربازی دیکەی تێدابووە."

لە چواری مانگی دوانزەدا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند دەستیان گرتووە بەسەر بەلەمێکدا لە دەریایی عەرەبی کە موشەکی پێشکەوتووی پێبووە، جەختیشی لەوە کردەوە موشەکەکان ئێرانی بوون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا شان ڕۆبەرتسن وتی " هێزی دەریایی ئەمەریکا لە پانزەی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا دەستی گرت بەسەر بەلەمێکدا لە دەریایی عەرەبی، بە هەمان شێوە بەلەمەکە هیچ بەڵگەنامەیەکی پێنەبوو ئاماژە بە ناسنامەکەی بکات، بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان دەستمان گرت بەسەر ئەو موشەکانەی کە لەبەلەمەکەدا بوون.


AM:09:36:14/02/2020










ئه‌م بابه‌ته 6816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت