به‌رپرسێكی پێشووی عیراق سزای 7 ساڵ زیندانیی بۆ ده‌ركرا
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق رایگەیاند کە دادگای تاوانەکان سزای زیندانی به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی ده‌روازه‌ی سنوریی ره‌بیعه و سێ فه‌رمانبه‌ری ده‌روازه‌كه سەپاندوە، ئەوەش دوای ساغ بوونەوەی تۆمەتەکان بە بردنی نەوتی قاچاغ لەرێگەی تانکەرەوە.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق ئاشكرایكرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنوریی ره‌بیعه و سیان له فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌كه له دۆسیه‌ی به‌قاچاغبردنی هه‌زار و 500 تانكه‌ر نه‌وتی خاو تێوه‌گلاون كه به‌هاكه‌ی 17 ملیۆن و 580 هه‌زار و 720 دۆلاره.
ئاشكراشیكردوه كه دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا كه تایبه‌ته به دۆسیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه تۆمه‌تباره‌كان كه‌مته‌رخه‌مبوون و دوای پێداچونه‌وه به به‌ڵگه‌كاندا بڕیاری داوه هه‌ر چوار تێوه‌گلاوه‌كه 7 ساڵ زیندانی بكرێن.
دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباره‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكه گواستراوه و نه‌گواستراوه‌كانیشیان ده‌ركردوه و مافی به‌لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو داوه كه داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
AM:11:11:12/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت